إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَالِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ الْقُدُسِ تُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ الطِّينِ كَهَيْئَةِ الطَّيْرِ بِإِذْنِي فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًا بِإِذْنِي ۖ وَتُبْرِئُ الْأَكْمَهَ وَالْأَبْرَصَ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ الْمَوْتَىٰ بِإِذْنِي ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ( 110 )
ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگ‌ماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه.