التصنيفات
القرآن الكريم

المختصر في التفسير كوردی سورة [آل عمران]

۞إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحٗا وَءَالَ إِبۡرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمۡرَٰنَ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ

الكوردية | كوردی

بێگومان خوای گەورە ئادەمی ھەڵبژارد، فریشتەکانیش سوژدەیان بۆ برد، وە نوحی ھەڵبژارد کەیەکەم پێغەمبەر بێت بۆ خەڵکی سەر زەوی، وە ئالی ئیبراھیمی ھەڵبژارد کە پیغەمبەرایەتیلەناو نەوەکانیدا بەردەوام بێت، وە ئالی عیمرانی ھەڵبژارد، وە ھەموو ئەوانەی ھەڵبژارد کەفەزڵیان ھەبوو بەسەر ھەموو خەڵکی سەردەمی خۆیان.

ذُرِّيَّةَۢ بَعۡضُهَا مِنۢ بَعۡضٖۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

الكوردية | كوردی

ئەوانەی کە باسکران لە پێغەمبەران و نەوەکانیان کە شوێن کەوتەی ڕێبازی ئەوانن، ئەوانھەندێکیان بەشوێن ئەوانی تردا ھاتوون لە شوێنکەوتنی یەکخواپەرستی و ئەنجامدانیکاروکردەوەی چاک، خوو ڕەوشتی جوانیان لەوانەوە بۆ ماوەتەوە، خوای گەورە بیسەریگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانایە بە کاروکردەوەیان، ھەر لەبەر ئەوەیە ھەر کەسێکی بوێتلەوان ھەڵیاندەبژێرێت وپاکیان دەکاتەوە.

إِذۡ قَالَتِ ٱمۡرَأَتُ عِمۡرَٰنَ رَبِّ إِنِّي نَذَرۡتُ لَكَ مَا فِي بَطۡنِي مُحَرَّرٗا فَتَقَبَّلۡ مِنِّيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

الكوردية | كوردی

ئەی پێغەمبەر یادی ئه‌وش بكه‌رە‌وه كاتێک کە ژنەکەی عیمران، دایکی مەریەم (سەلامی خوایلێ بێت) ووتیئەی پەروەردگارم بەڕاستی من لەسەر خۆم واجبم کردووە ئەو مناڵەی کە لەسکمدایە نەزری تۆی بکەم بۆ خزمەتکردنی تۆ وخزمەتکردنی ماڵەکەی تۆ، جا تۆیش ئەوەم لێوەربگرە، بێگومان تۆ بیسەری نزاکانمیت، وە زانایت بە نیەت ومەبەستم.

فَلَمَّا وَضَعَتۡهَا قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي وَضَعۡتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا وَضَعَتۡ وَلَيۡسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖ وَإِنِّيسَمَّيۡتُهَا مَرۡيَمَ وَإِنِّيٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

الكوردية | كوردی

جا کاتێک سکەکەی تەواو بوو، وە مناڵەکەی دانا، داوای لێبوردنی کرد –چونکە ئومێدەوار بوو کەسکەکەی کوڕ بێت– ووتیئەی پەروەردگار من کچێکم بوو، خوا خۆیشی چاکتر ئاگادارە بەوەیلەدایک بووە، وە کوڕیش وەک ئەو کچە نیە کە پێی بەخشرا لە ڕووی ھێز ودروستکردنەوە، وەمنیش ناوم ناوە مەریەم، وە من خۆی و مناڵەکەشی بەتۆ سپارد تا لە شەڕ وخراپەی شەیتانینەفرین لێ کراو پارێزراو بن.

فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٖ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنٗا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّاۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيۡهَا زَكَرِيَّا ٱلۡمِحۡرَابَ وَجَدَعِندَهَا رِزۡقٗاۖ قَالَ يَٰمَرۡيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَاۖ قَالَتۡ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٍ

الكوردية | كوردی

ئەمجا پەروەردگار نەزرەکەی بەجوانترین شێوە لێ گیرا کرد، وە کچەکەشی بە پەروەردەیەکیچاک وجوان پێگەیاند، وە دڵی بەندە چاکەکانیشی پێوە پەیوەست کرد، وە زەکەریاشی کردەچاودێر وخزمەتکاری، جا ھەر کاتێک زەکەریا دەچوویە ژوورەوە بۆ شوێنی پەرستنەکەی ڕزقوڕۆزی پاکوخاوێنی دەبینی کە زۆر بە ئاسانی بۆی دەھات– میوەجاتێک کە لەو وەرزەدا لایکەس دەست نەدەکەوت– بۆیە بەسەر سوڕمانەوە بە مەریەمی دەووتئەی مەریەم ئەم ڕزقوڕۆزیەت لەکوێوە بۆ دێت؟ ئەویش لەوەڵامیدا دەیووتئەم ڕزق وڕۆزیە لە لایەن خواوەیە،بێگومان خوای گەورە ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێژماری پێ دەدات.

وَإِذۡ قَالَتِ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ يَٰمَرۡيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصۡطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلۡعَٰلَمِينَ

الكوردية | كوردی

ئەی پێغەمبەر یادی ئەو‌کاتە بكه‌رە‌وه كاتێک کە فریشتەکە بە مەریەمی ووت (سەلامی خوای لێبێت)بێگومان خوای گەورە ھەڵیبژاردویت بۆ کارێکی زۆر گرنگ، چونکە تۆ خاوەنی چەندانسیفاتی جوانیت، وە پاکژی کردویەتەوە لە کەموو کورتیەکان، وە ھەڵیبژاردویت بەسەر تەواویژنانی سەر ڕووی زەوی لە زەمانی خۆتدا.

يَٰمَرۡيَمُ ٱقۡنُتِي لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِي وَٱرۡكَعِي مَعَ ٱلرَّـٰكِعِينَ

الكوردية | كوردی

ئەی مەریەممانەوەت لە ناو نوێژدا درێژ بکەرەوە، وە کڕنووش بەرەوە بۆ خوای گەورە لەگەڵبەندە کڕنوشبەرە چاکەکاندا.

ذَٰلِكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ ٱلۡغَيۡبِ نُوحِيهِ إِلَيۡكَۚ وَمَا كُنتَ لَدَيۡهِمۡ إِذۡ يُلۡقُونَ أَقۡلَٰمَهُمۡ أَيُّهُمۡ يَكۡفُلُ مَرۡيَمَ وَمَا كُنتَلَدَيۡهِمۡ إِذۡ يَخۡتَصِمُونَ

الكوردية | كوردی

ئەی پێغەمبەر، ئەو ھەواڵانەی کە بۆمان باسکردیت لەبارەی زەکەریا و مەریەمەوە (سەلامیخوایان لێ بێت) لەو ھەواڵە نادیارانە بوو کە ئێمە وەحیمان بۆ کردیت و بۆمان باسکردیت، وەئەو کاتە تۆ لای ئەو زانا و خواناسانە نەبویت کە بوو بە ناکۆکی و دەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەیکامیان شایستەترن بە پەروەردەکردنی مەرەیەم، تا ئەوە بوو پەنایان برد بۆ تیر وپشک کردن بەھەڵدانی پێنووسەکانیان بۆ ناو دەریا، ئەوە بوو تیر وپشکەکە بۆ پێنووسەکەی زەکەریا دەرچوو، – بەخێوکردن و پەروەردە کردنی مەریم خوای گەورە خستیە ئەستۆی زەکەریاوە.

إِذۡ قَالَتِ ٱلۡمَلَـٰٓئِكَةُ يَٰمَرۡيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٖ مِّنۡهُ ٱسۡمُهُ ٱلۡمَسِيحُ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَ وَجِيهٗا فِيٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ

الكوردية | كوردی

ئەی پێغەمبەر یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە فریشتەکە ووتیئەی مەریەم، بێگومان خوای گەورەموژدەی بەخشینی کوڕێکت دەداتێ، بەشێوەیەکە کە بەبێ باوک لەدایک دەبێت، بەڵکو تەنھا بەووشەیەک لەلایەن خوای گەورەوە دەبێت، بەوەی ھەرکە ووتی پێی ببە، ئەو مناڵە بە ئیزنیخوای گەورە لەدایک دەبێت، وە ناوی ئەو کوڕە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەبێت، کە پلەوپایەیەکی زۆر گەورەی دەبێت لە دونیا و دواڕۆژدا، وە یەکێکیش دەبێت لە نزیکەکانیپەروەردگار.

وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِي ٱلۡمَهۡدِ وَكَهۡلٗا وَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ

الكوردية | كوردی

لەکاتێکدا عیسی ھێشتا کۆرپە ساوایەک بوو لە بێشکەدا، وە پێش ئەوەی کاتی قسە کردنی بێت،خوای گەورە وای لێکرد لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکات، وە دیسان کاتێکیش کە گەورە بوو ھێزوتوانا وپیاوەتی پەیدا کرد کەوتە قسە کردن لەگەڵیان، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن لەبارەیھەرشتێک کە خێر وچاکەی دین و دونیایانی تێدا بێت، وە ھەروەھا یەکێکیشە لە پیاوچاکان لەگوفتار وکرداریدا.

قَالَتۡ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخۡلُقُ مَا يَشَآءُۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَايَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

الكوردية | كوردی

مەریەم بەسەرسوڕمانێکەوە وتیئەی پەروەردگارم چۆن من بەبێ پیاو منداڵم دەبێت؟ چۆنمنداڵم دەبێت کە ھیچ کەسێک نزیکم نەبووەتەوە نە بەحەرام و نە بەحەڵاڵ؟ فریشتەکە پێیوتھەروەک چۆن خوای گەورە بەبێ باوک منداڵی پێ بەخشیت، ھەر بەو شێوەیە ئەمەشفەرمانی خوایە و ھەرواش دەبێت، خوای گەورە ویستی لەسەر ھەر شتێک بێت دروستیدەکات، ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بێت کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون، جا ئەگەر ھەر کارێکیویست کە ئەنجامی بدات، ئەوە تەنھا فەرمانی پێ دەکات و دەڵێتببە، ئەویش خێرا دەبێت،وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت.

وَيُعَلِّمُهُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَٱلتَّوۡرَىٰةَ وَٱلۡإِنجِيلَ

الكوردية | كوردی

خوای گەورە ئەو کوڕەی تۆ فێری نوسین و دانایی وکارجوانی لە گوفتار و کرداردا دەکات، وە ئەوتەوراتەیشی فێر دەکات کە دایبەزاندبوو بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئینجیلیشی فێردەکات کە دواتر دایدەبەزێنێت بۆی.