وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مَرۡيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتۡ مِنۡ أَهۡلِهَا مَكَانٗا شَرۡقِيّٗا
الكوردية | كوردی
–ئەی پێغەمبەر– باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریم (سەلامی خوای لێ بێت) كه لەم قورئانەدابۆت دابەزیووە بکە، کاتێک لە خزم و کەسوکارەکەی خۆی بەدوور گرت، لەلای ڕۆژھەڵاتیئەوانەوە شوێنێکی بۆ خۆی دیاری کرد و بەتەنھا تێیدا مایەوە.
فَٱتَّخَذَتۡ مِن دُونِهِمۡ حِجَابٗا فَأَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرٗا سَوِيّٗا
الكوردية | كوردی
جا پەردەیەکی بۆ خۆی گێڕایەوە بۆ ئەوەی دوور بێت لەگەل و خزم و کەسوکارەکەی بۆ ئەوەیخەڵکی نەیبینێت لەکاتی پەرستنی پەروەردگاری، ئێمەیش جوبرەئیلمان (سەلامی خوای لێبێت) لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو نارد بۆ لای، مەریەم ترسا لێی کە تووشی خراپەیەکی بکات.
قَالَتۡ إِنِّيٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيّٗا
الكوردية | كوردی
کاتێک مەریەم جوبرەئیلی لەسەر شێوەی مرۆڤێکی تەواو بینی، ڕووی تێکرد و پێی وت: من پەنادەگرم بەخوای میھرەبان لەتۆ ئەگەر بێتو دووچاری خراپەیەکم بکەیت، ئەگەر تۆ کەسێکیخۆپارێز و لەخواترسیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمٗا زَكِيّٗا
الكوردية | كوردی
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: من مرۆڤ نیم، بەڵکو من نێرراوێکم خوایگەورە ناردومی بۆ لای تۆ، بۆ ئەوەی بەفەرمانی خۆی کوڕێکی پاک و چاکت پێ ببەخشم.
قَالَتۡ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَٰمٞ وَلَمۡ يَمۡسَسۡنِي بَشَرٞ وَلَمۡ أَكُ بَغِيّٗا
الكوردية | كوردی
مەریەم بەسەر سوڕمانێکەوە وتی: من چۆن کوڕم دەبێت کە مێردم نەکردووە و ھیچ کەسێکیتریش دەستی لە دەستم نەکەوتووە، وە کەسێکی داوێن پیس و زیناکاریش نیم تا مناڵم لێیببێت.
قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٞۖ وَلِنَجۡعَلَهُۥٓ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِ وَرَحۡمَةٗ مِّنَّاۚ وَكَانَ أَمۡرٗا مَّقۡضِيّٗا
الكوردية | كوردی
جوبرەئیل (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموو: ئەوەی دەیڵێیت ڕاست و دروستە کە مێردتنەکردووە و کەسیش دەستی لەدەستت نەکەوتووە و داوێن پیسیش نیت، بەڵام پەروەردگارت(پاکو بێگەردی بۆ زاتی بەرزی ئەو) دەفەرموێت: بەدیھێنان و بەخشینی مناڵ، بەبێ شووکردن وبێ باوک بۆ من زۆر ئاسانە، بۆ ئەوەی ئەو مناڵەی پێت دەبەخشین ببێتە نیشانە و ئایەت وبەڵگەیەک بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە، وە چاکە و میھرەبانیەکیش بێت بۆ تۆ وئەوانەیش باوەڕی پێ دەھێنن، بەدیھێنانی کوڕەکەت پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە و جێ بەجێدەبێت، وە لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە کە دەبێت ببێت.
۞فَحَمَلَتۡهُ فَٱنتَبَذَتۡ بِهِۦ مَكَانٗا قَصِيّٗا
الكوردية | كوردی
دوای ئەوەی جوبرەئیل فووی کرد بە مەریەمدا سکی پڕ بوو، ئەوە بوو لەخەڵک دوور کەوتەوە وکەناری گرت.
فَأَجَآءَهَا ٱلۡمَخَاضُ إِلَىٰ جِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ قَالَتۡ يَٰلَيۡتَنِي مِتُّ قَبۡلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسۡيٗا مَّنسِيّٗا
الكوردية | كوردی
ئەمجا ژانی مناڵ بوون گرتی و بردی بەرەو قەدی دار خورمایەک، مەریەم (سەلامی خوای لێبێت) لەم کاتەدا وتی: ئای خۆزگە پێش ئەم ڕۆژە بمردایەم ، خۆزگە شتێک بومایە ھەر باسنەکرامایە، تاوەکو خەڵکی گومانی خراپیان پێ نەبردمایە.
فَنَادَىٰهَا مِن تَحۡتِهَآ أَلَّا تَحۡزَنِي قَدۡ جَعَلَ رَبُّكِ تَحۡتَكِ سَرِيّٗا
الكوردية | كوردی
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە دایک بوو، لەدامێنی بەر بوویەوە لای پێیەکانیەوە بانگی لێکردو پێی وت: ھیچ خەفەت مەخۆ، بێگومان خوای گەورە جۆگەلە ئاوێکی لەژێر پێتەوە بۆھەڵقوڵاندویت تاوەکو لێی بخۆیتەوە.
وَهُزِّيٓ إِلَيۡكِ بِجِذۡعِ ٱلنَّخۡلَةِ تُسَٰقِطۡ عَلَيۡكِ رُطَبٗا جَنِيّٗا
الكوردية | كوردی
ئەو قەدی دار خورما بگرە و ڕایوەشێنە، خورمایەکی تەڕ وتازەی گەییوت بۆ دێتە خوارەوە.
فَكُلِي وَٱشۡرَبِي وَقَرِّي عَيۡنٗاۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلۡبَشَرِ أَحَدٗا فَقُولِيٓ إِنِّي نَذَرۡتُ لِلرَّحۡمَٰنِ صَوۡمٗا فَلَنۡ أُكَلِّمَٱلۡيَوۡمَ إِنسِيّٗا
الكوردية | كوردی
ئەی مەریەم لەو خورما تەڕ و تازەیە بخۆ، وە لەو ئاوەیش بۆت ھەڵقوڵاوە بخۆرەوە، وە دڵ ودەرونت ئاسوودە بکە بە لەدایک بوونی مناڵە ساواکەت و ھیچ خەفەتیش مەخۆ، وە ئەگەر ھەرکەسێکیشت بینی پرسیاری لێکردیت سەبارەت بە مناڵە ساواکەت، بە ئاماژە تێی بگەیەنە کە: من لەسەری خۆمم پێویست کردووە لەبەر ڕەزامەندنی خوای میھرەبان قسە لەگەڵ ھیچکەسێکدا نەکەم.
فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡـٔٗا فَرِيّٗا
الكوردية | كوردی
مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) کوڕەکەی ھەڵگرت و ھاتەوە بۆ ناو گەل و خزم وکەسوکارەکەی، ئەوانیش بەسەر سوڕمان و نکۆڵی لێکردنەوە پێیان وت: ئەی مەریەم بەڕاستیکارێکی نەشیاوی زۆر خراپی ئابڕوبەرانەت کردووە، بەوەی مناڵێکت ھێناوەتەوە بەبێ ئەوەیباوکی ھەبێت.
يَـٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا
الكوردية | كوردی
ئەی ئەو کەسەی لە خواپەرستیدا لە ھارون دەکەیت (ھارون پیاوێکی ساڵح و خواناس بوو، نەکھارونی برای موسا پێغەمبەر) باوکت کەسێکی زیناکەر نەبووە، وە دایکیشت ئافرەتێکی داوێنپیس نەبووە، تۆ لە بنەماڵەیەکی پاک و خاوێن و ناوبانگ بەچاکەیت، چۆن بە مناڵێکی بێباوکەوە ھاتویتەوە؟!
فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا
الكوردية | كوردی
مەریەمیش ئاماژەی کرد بۆ عیسای کوڕی (سەلامی خوای لێ بێت) کەلە بێشکەدا بوو، گەل وخزم و کەسوکارەکەیشی بەسەر سوڕمانەوە پێیان وت: چۆن قسە لەگەڵ مناڵێکی ساوای ناوبێشکەدا بکەین ؟!
قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا
الكوردية | كوردی
عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) ھاتەگۆ و فەرمووی: بەڕاستی من بەندەی اللە تەعالام، ئینجیلیپێداوم و كردوومی بە پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکانی.
وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا
الكوردية | كوردی
وە لەھەر کوێیەکیش بم دەمکاتە کەسێکی سوودبەخش بۆ بەندەکانی، وە فەرمانیشیپێکردووم بە درێژایی تەمەنم نوێژ بکەم و زەکات بدەم.
وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا
الكوردية | كوردی
وە چاکەکار و گوێڕایەڵی دایکم بم، وە نەیشی کردووم بە کەسێکی خۆبەزلزان و سەرپێچیکار لەبەرامبەر تاعەت و گوێرایەڵی پەروەردگارم.
وَٱلسَّلَٰمُ عَلَيَّ يَوۡمَ وُلِدتُّ وَيَوۡمَ أَمُوتُ وَيَوۡمَ أُبۡعَثُ حَيّٗا
الكوردية | كوردی
سەلامەتی و دڵنیایی خوام لە خراپەی شەیتان و یاریدەرەکانی لەسەر بێت ڕۆژێک لەدایک بووم،وە ڕۆژێک کە دەمرم، وە ڕۆژێکیش زیندوو دەکرێمەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ، لەم سێ وێسگەترسناکەدا شەیتان سەرم لێ نەشێوێنێت.
ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبۡنُ مَرۡيَمَۖ قَوۡلَ ٱلۡحَقِّ ٱلَّذِي فِيهِ يَمۡتَرُونَ
الكوردية | كوردی
–ئەی پێغەمبەری خوا– ئەوەی کە باسکرا بەو سیفاتانەوە عیسای کوڕی مەریەمە، گوفتاریڕاست و دروستیش سەبارەت بەو ھەر ئەمەیە، نەک ئەوەی گومڕاکان دەیڵێن، ئەوانەی گومان ودوو دڵن لەبارەیەوە و ڕایان جیاوازە سەبارەت بە ئەو.
مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٖۖ سُبۡحَٰنَهُۥٓۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
الكوردية | كوردی
ھەرگیز بۆ خوا شیاو نییە مناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات، پاکوبێگەردی بۆ ئەو لەوەی کارێکی وا بکات،ئەو ھەر کارێکی بوێت تەنھا ھێندەی بەسە بەو شتە بڵێ ببە بەبێ ئەوەی ھیچ شتێک ببێتە ڕێگریەکسەر دەبێت، زاتێک ئەوە سیفات و دەسەڵاتی بێت بێگومان زۆر لەوە پاکوبێگەردترە کەپێویستی بە مناڵ ھەبێت و مناڵ بۆ خۆی بڕیار بدات.
