وَٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلۡنَٰهَا وَٱبۡنَهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ
الكوردية | كوردی
–ئەی پێغەمبەری خوا– باسی چیرۆک و بەسەرھاتی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆگەلەکەت، ئەو مەریەمەی داوێنی پاراست لە زینا و داوێن پیسی، خوای گەورە جوبرەئیلی نارد(سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای ، فوی پێداکرد، ئەوە بوو ئەویش سکی پڕ بوو بە عیسای کوڕیمەریەم (سەلامی خوای لێ بێت)، مەریەم و کوڕەکەیشیمان کردە نیشانەیەکی گەورە و بێ وێنەبۆ ھەموو خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە ، ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا دەسەوسان نابێت،چونکە عیسای بەبێ باوک و تەنھا لە دایک بەدیھێنا.
